بەرەنگاریی توند لەگەڵ ئاژاوەگێڕان و تێکدەرانی ئابووری

سەرۆکی دەزگای داد بە دادستێنەکانی ڕاگەیاند: بە هیچ چەشنێک لە گەڵ هەلخوازنێک کە بۆ کەڵک ئاوەژوویی لە دۆزی ڕەوای خەڵکی هەوڵ دەدەن، بە نەرمی مەجووڵینەوە و مۆڵەت بە تێکدەرانی داراییە گشتی و تایبەتییەکان مەدەن.

 بە ڕاپۆرتی ی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای داد، ئایەتوڵڵا ئامۆلی لاریجانی لە دانیشتنی بەرپرسانی باڵای دەزگای داد ئاماژەی بە ناڕەزایەتی و بشێوییەکانی ئەم دواییەی وڵات دا و وتی: بە هۆی هەندێک کەمایەسی، داواکاری و ناڕەزایەتیگەلێک سەری هەڵداوە کە زۆربەیان داواکاریی ڕەوان و هەموو دەبێ تەواو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەریی ئەو کەمایەسیانە و وەڵامدانەوەیان.

ناوبراو بە داکۆکی لە یارمەتیی دەزگای داد بە دەزگای بەڕێوەبەریی وڵات لە پێناو چارەسەریی کێشەگەلی خەڵکی، ڕوونی کردەوە: سەرۆکانی گشتیی دادگەکان و دادستێنانی سەرتاسەری وڵات دەبێ لە بابەتی مافی گشتی و چارەسەریی دۆزی خەڵکی هەوڵ بدەن. ئەگەرچی دەزگای داد ئەرکی بەڕێوەبەریی لە ئەستۆ نییە، بەڵام دەتوانین لە هەندێک شوێندا و لەوان زەخت خستنە سەر دەزگاکان بۆ چارەسەریی کێشەکانی خەڵکی، بە شێوەی هاودڵانە و هاوکارانە خێرایی ببەخشین بە چارەسەریی کێشەکان.

وتیشی:  سەرۆکانی گشتیی دادگەکان دەبێ لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی دابین کردنی ئاسایشی پارێزگاکان ئامادە بن و داوا لە دەزگاگەلی بەڕیوەبەری بکەن کە لە پێناو چارەسەریی کێشەکانی خەڵکی شلگێرانەتر هەوڵ بدەن.

سەرۆکی دەزگای داد لە درێژەدا ئاماژەی بە هەوڵی دەستێوەردەرانە و ئاژاوەگێرانەی هەندێک لە دارەدەستانی ناوخۆیی دوژمنانی دەرەکی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان کرد و ڕایگەیاند: خەڵکی داواکاریی ڕەوایان هەیە، بەڵام هەندێک بە کەڵکئاوەژوویی لەو فەزایە دەست دەدەنە زیان گەیاندن بە داراییە گشتی و تایبەتییەکان. ئاگردانی بانک و تێکدانی دارایی خەڵکی بە هیچ چەشنێک قبووڵ ناکرێت. هەر بۆیە دادستێنەکان دەبێ بە یارمەتیی هێزەکانی ئینتزامی و ئەمنی بە توندترین شێوە بەرهەڵستی ئەو کارانە ببنەوە.

ئایەتوڵڵا ئامۆلی لاریجانی بە داکۆکی لە زەروورەتی پێشگری لە زیان گەیاندن بە داراییە گشتییەکان، جەختی کرد: کەسێک کە دۆزی ڕەوای هەیە، دەست ناداتە تێکدانی دارایی خەڵکی. هەر بۆیە دەبێ هەلخوازان بناسرێنەوە و بە نەرمی لە گەڵیاندا هەڵسوکەوت نەکرێت. دادستێنان و بەرپرسانی دیکەی دادی وڵات دەبێ بە بێ مۆڵەت دان و بە شێوەی یاسایی هەڵسوکەوت بکەن لە گەڵ هەر کەسێک، لە هەر جل و بەرگێکدا کە زیان بە داراییە گشتی و تایبەتییەکان دەگەیێنێت،

ناوبراو لە کۆتاییشدا ڕوو لە خەڵكی وتی: بێ شک وڵات کێشەگەلێکی هەیە و ڕەنگە کەمتەرخەمی و کەم کاریگەلێک کرا بێت کە دەبێ لە رێگەی یاساییەوە ناڕەزایەتی بۆ ئەم کەمایەسیانە دەرببڕێت و هەوڵیان بۆ بدرێت و نابێ رێگە بۆ داگیرکەرانی بیانی خۆش بکرێت. هەر بۆیە دەبێ خەڵکی رێگەی خۆیان لە رێگەی ئاژاوەگێڕان و تێکدەران جیا بکەنەوە.

News Code 19977

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =