بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی رێبەری باڵا لە پەیوەندی لە گەڵ دوکتۆر سوڵتانی فەڕ وەزیری وەرزش و گەنجانی ئێران کە لە ڕووسیایە، پەیامی رێبەری باڵای شۆڕش-یان بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران پێڕاگەیاند.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو پەیامەدا ڕایانگەیاندووە: بە ستافی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بڵێن: ئێوە سەرکەوتوو و سەربەرز گەڕانەوە. بژین. ئیشەڵڵا سەرکەوتوو بن.
شایانی باسە ئەوە دووهەمین پەیامی رێبەری باڵای شۆڕش بە هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕووسیایە و بەڕێزیان پێشتر و دوای دیداری تیمەکانی ئێران و ئیسپانیا ڕایانگەیاندبوو: یاریی دوێنی شەوتان یارییەکەتان جوان بوو، خودا یاوەرتان بێت.
Your Comment