بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە میدیای زایۆنیی یدیعوت ئاحارانوت، گۆنێن سیگێڤ (Gonen Segev) وەزیری پێشووی وزەی ڕژیمی زایۆنی بە تۆمەتی سیخۆری بۆ ئێران دەستگیر کرا.
پۆلیس و ڕێکخراوی هەواڵگری ناوخۆیی ڕژیمی زایۆنی ناسراو بە شاباک لەوبارەوە ڕایانگەیاند: ناوبراو زانیاریگەلێکی سەبارەت بە پیشەسازیی وزە، بنکە ئەمنییەکان و هەروەها بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئیسرائیلی ئاراستەی دوژمنان کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر لە نیجیریادا دەژیا.
Your Comment