بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "بغداد الیوم"، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگه‌یاند: ''داوا لە قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکەم کە بۆ به هێزکردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و سوپا و پۆلیس، لە پێناو چه‌ک دانانی گرووپگەلی چەکدار و ڕاده‌ست کردنی به ده‌وڵه‌ت هەوڵ بدات''.
ڕاشیگەیاند: ''به مه‌به‌ستی نییه‌ت پاکی داوا له سوپای عێراق به گشتی و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ ده‌که‌م کە بە ئاگاداری لەوەی کە شاری سەدر بە تەواوەتی لە چەک داماڵدراوە، له پاش جه‌ژنی ڕەمەزان ده‌ست به‌و هه‌ڵمه‌ته بکەن".
سه‌در جه‌ختی لە پێڕەوکردنی ئەو فرمانە و ڕادەست کردنی چەکەکان بە دەوڵەت کردەوە و وتیشی: پێشنیاری ئەوە دەکەم کە لە رێگەی فرۆشی چەکەکان ناوچە کەمدەرەتان و هەژارەکانی عێراق ئاوەدان بکرێتەوە.
شایانی باسە، وه‌زیری ناوخۆی عێراق لە وەڵامی ئەو داخوازییە، وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانینی بۆ هه‌ڵوێسته‌که‌ی موقته‌دا سەدر، ئەو هەنگاوەی به پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ لە ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ زانیوە.
Your Comment