به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئێن ئاڕ تی، له چه‌ند کاتژمێر پێش ئێستاوه، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی چیادێل و کەورت لە سنوری برادۆست و تا ئێستاش بۆردومانەکان بەردەوامن.
له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه: بەهۆی ئەو بۆردومانەوە خەڵکی ناوچەکە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون بەڵام تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە.
شیاوی ئاماژه‌یه تورکیا به بیانووی بوونی باره‌گاکانی په‌که‌که له خاکی هه‌رێمی کوردستان ناوبه‌ناو هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی عێراق.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدابێت هێرش بکەنە سەر قەندیل و شنگال و مەخموریش.
Your Comment