بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسەین ئەمیر عەبدۆڵاهیان ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە هۆی هاتنی ڕۆژی جیهانی قودس لە دواین هەینی مانگی ڕەمەزان پەیامێکی تویتری بڵاو کردەوە.
ئەم بەرپرسە ئێرانییە نووسی: بە هەمان شێوە و هێز کە حزبۆڵای لوبنان لە بەرانبەر ڕژیمی زایۆنی منداڵکوژ ڕاوەستاوە و پشتیوانی لە فەلەستینیەکان دەکات، ئێمەش پشتیوانیان لێ دەکەین، ئێمەش لە بەرخودانی ئەهلی سوننەی فلەستینییەکان پشتیوانی دەکەین.
ئەو زیادی کرد: ڕۆژی قودسی ئەمساڵ دەست پێ کردنێکی نوێ دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە ڕژیمی ساختەی ئیسڕائیل. بێ گومان ڕۆژێک لە قودس نوێژی جەماعەت دەکەین.
Your Comment