ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە منبەج ڕێککەوتن

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا لە بەیانییەیەکی هاوبەشدا پشت ڕاسیان کردەوە کە لە سەر نەخشە ڕێگایەک سەبارەت بە منبەج لە سووریا ڕێککەوتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا، کە بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە چووتە واشنتۆن لە گەڵ مایک پەمپئۆ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی سەبارەت بە سووریا و باشتر کردنی ئاسایشی منبەج دانوستانی کردووە.

تورکیا دیسانەوە لە پاڵپشتی ئەمریکا لە گرووپە کوردییەکان ڕەخنەی گرتووە. تورکیا لەم مانگانەی دواییدا بۆ کردنە دەرەوەی هیزە کوردییەکان لە عەفرین ئۆپراسیۆنێکی ئەنجام دا.

تورکیا هەروەها هەڕەشەی کردووە کە بۆ کردنە دەرەوەی گرووپە کوردییەکان لە منبەج لە باکووری سووریا دەست دەداتە ئۆپراسیۆنێکی ترەوە.

لە مانگی ژانڤیەوە و پاش ئۆپراسیۆنی عەفرین کە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەرز بووەوە، دوو لایەنەکە دیدارگەلێکی دیپلۆماتیکیان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی منبەج بەرێوە بردووە.

لە بەیانییەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا هوتووە کە ئەوان ئەو نەخشە ڕێگایەیان پشت ڕاس کردووەتەوە.

ڕۆیتێرز دەڵێت، ئەو بەیانییە هاوبەشە شرۆڤەی زیاتری سەبارەت بە چۆنیەتی چارسەر کردنی دژایەتییەکان و هەنگاوەکانی دوایی لە منبەج نەداوە.

بەڵام مەولوود چاوش ئوغڵوو لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤایندا لە واشنتۆن وتوویە: ئامانجی ئەو نەخشە ڕێگا، لەناوبردنی تەواوی گرووپە تیرۆریستییەکان و سەقامگیری و ئاسایش لە منبەجە.

مەولوود چاوش ئەغڵوو هەروەها وتوویە: هێزەکانی ئەمیکا و تورکەکان بە شێوەی هاوبەش ئاسایش و ئەمنیەتی منبەج لە ئەستۆ دەگرن و هێزەکانیس ەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل بە تواوەتی لە ئەو شارە دەکرێنە دەرەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا زیادی کرد: لە دێژخایەندا، ئەو نەخشە رێگا کە لە منبەج بەرێوە دەچێت، بۆ هێنانی ئاسایش و ئەمنیەت لە ناوچەکانی تری سووریاش بەڕێوە دەچێت. واتا ئەو هاوکارییە لە ناوچەکانی تریش درێژەی دەبێت.

کوردەکانی سووریا بە هاوکاری و پاڵپشتی ئەمریکا دوو ساڵ لەمەو پێش توانیان منبەج لە کۆنترۆڵی داعش دەربهێنن. جگە لە هێزە کوردییەکان، ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکاش لە منبەج ئامادەن.

News Code 19319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =