هاتنی سێڵاو بووە هۆی گیان لە دەست دانی یەک کەس

دوابەدوای بارینی بەخوڕی باران و هاتنی سێڵاو پیاوێکی ٤٢ ساڵەی خەڵکی گوندی سەید حسێنی سەر بە بیجاڕ لە سێڵاودا تووشی گرفت هات و گیانی لە دەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ناوەندی فریا کەوتن لە پێوەندی لە گەڵ خنکانی پیاوێکی ٤٢ ساڵەی خەڵکی گەندی سەید حسێن، گرووپی یارمەتیدان و فریاکەوتن بە فەرمان و هاوئاهەنگی لە گەڵ شارەوانی بیجاڕ کاتژمێر ٢٣ ی شەوی ڕابردوو گواسترایەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە.

پاش هەوڵی چەندین کاتژمێرە تەرمی کەسە خنکاوەکە لە ڕۆخانە دۆزرایەوە و پاش هاوئاهەنگی لە گەڵ هێزی ئینتیزامی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

لە ڕاپۆرتێکی تردا لە لایەن خەڵکی گوندی نوورموحەمەد لوی یاسوکەند لە سەر گرفتار بوونی ٤٥٠ سەر پەزی ئەو گوندە لە سیڵاودا، فەرمانبەرانی فریاکەوتن بە پێی فەرمانی فەرماندار و بەرپرسی قەیرانی شارستان و شارەوانی بیجاڕ چوونە شوێنی ڕووداوەکە و تەواوی ئاژەڵەکان گواسترانەوە بۆ ناو گەندەکە.

News Code 19066

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =