عەبادی زۆرترین شانسی هەیە بۆ بوون بە سەرۆک وەزیرانی عێراق

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر جەختی کرد کە حەیدەر عەبادی هێشتاش زۆرترین شانسی هەیە بۆ خولی دووهەمی بوون بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، حسێن عادڵی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر جەختی کرد کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئیستای عێراق، هێشتاش زۆرترین شانسی بۆ دانیشتن لەو پۆستە لە دەوڵەتی نوێدا هەیە.

وتیشی: لەم دواییەدا هەواڵگەلێک سەبارەت بە کشانەوەی هەندێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی نەسر لەو لیستە و پەیوەست بوونیان بە لیستگەلی دیکە دوورە لە ڕاستی.

عادڵی جەختی کرد: تەواو هەواڵە بڵاوکراوەکان لەبارەی کشانەوەی عەبادی و بەربژێربوونی کەسێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە بری ئەو، ڕەت دەکەینەوە.

شایانی باسە کە لە میانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق لیستی سائێرۆن بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری و نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی پلەی یەک تا سێی هەڵبژاردنەکانیان مسۆگەر کرد.

News Code 19052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =