به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نیو ئه‌تڵه‌س، زانایانی زانکۆی La Trobe جۆره ئانتی بیوتیکێکیان له گوڵی ته‌ماکۆ دۆزیوه‌ته‌وه که ده‌توانێت کارامه‌یی نوێی باشی له ده‌رمان کردندا هه‌بێت.
گوڵی ته‌ماکۆ Nicotiana alata به به‌رهه‌م هێنانی جۆریه‌ک له خانه‌ی دژه کیست له به‌رانبه‌ر چڵک کردندا به‌رگری لە خۆی ده‌کات. ئێسته زانایانی زانکۆی لاترۆب ئانتی بیوتیکێکیان به ناوی NaD۱ له گیای ته‌ماکۆ به ده‌ست هێناوه که ده‌توانێت له ده‌رمانی چڵک کردنی له‌شی مرۆڤدا بەکاربهێنرێت.
تاقی کردنه‌وه‌کان نیشانی ده‌دات که ئه‌م ئانتی بیوتیکه ده‌توانێت کیستە چڵکییه‌کان له‌ناو ببات که زۆربه‌ی ده‌واکانی دیکه ناتوانن ئه‌م کاره به باشی بکه‌ن.
له تاقی کردنه‌وه‌کان زانایانی بواری پزشکیدا تێگه‌یشتوون ئانتی بیوتیکی NaD۱ هێرش ده‌کاته سه‌ر کیسته‌کان و دواجار دیواری کیسته‌کان کون ده‌کات و له‌م ڕێگه‌وه باکتری و چڵکی ناو کیسته‌کان له‌ناو ده‌بات.
مارک هۆڵت، سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه پزشکییه وتی: شێوازی هێرش کردن و کار کردنی ئه‌م ئانتی بیوتیکه جۆرێکه که ئێمه ده‌توانین له‌م ڕێگه‌وه ده‌رمانی نوێ ساز بکه‌ین که ده‌توانن به باشی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره چلکێک ببنه‌وه. ئه‌م شێوازه نوێیه ده‌توانێت به ئه‌گه‌ری زۆر له ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک ئیدز، وایرۆسی زیکا و هتد به کار بێت که ده‌رمانیان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
Your Comment