به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌همه‌ن مورادنیا ڕۆژی یه‌کشه‌مه له په‌ڕاوێزی واژۆ کردنی په‌یمانی بنیات نانی شەریکەی پۆڵای کوردستان وتی: یه‌کێک له داواکارییه سه‌ره‌کییه‌کان خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت شاره‌کانی قوروه و بیجاڕ به‌ر گرتن به خاو فرۆشتنی کانگاکانی ئه‌م شارانه بوو.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵگیراوه هیوای په‌ره‌ی زیاتر به پارێزگای کوردستان و ئه‌م دوو شاره ده‌دات. بڕیار وایه که یه‌ک ملیۆن و ۶۰۰ هه‌زار تۆن پۆڵا له‌م دوو کارگایەدا بەرههم بێت.
مورادنیا ئاماژه‌ی دا: ئه‌مه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌وڵه‌ت له پارێزگای کوردستانه.
محه‌مه‌د ده‌ره‌وه‌زمی، به‌رپرسی ڕێکخراوی پیشه، کانگا و بازه‌رگانی کوردستان له‌مباره‌وه وتی: له ئێستادا ۲۹ شارۆچکه‌ی پیشه‌یی له کوردستان هه‌یه که ۱۴ شارۆچکه‌یان له حاڵی ئیش کردن دان.
دەرەوەزمی وتی: ۸۴۹ کارگه‌ی پیشه‌یی له کوردستان هه‌یه که ده‌بێت ۱۶ هه‌زار و ۸۷۱ که‌س تێیدا سه‌رقاڵی کار کردن بن.
وتیشی: ۳۸۹ مۆڵه‌تی کهنگایی له کوردستان دراوه که ۱۴۴ مۆڵه‌تیان له حاڵی کارکردن دان و ۲۳۵ مۆڵه‌تیان چالاک نین
Your Comment