به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی گرووپی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره سیاسییه‌کانی وڵاته‌که‌ی به تهلهفوونی گفتوگۆی کرد.
ئه‌و له‌م گفتوگۆ ته‌له‌فوونییه پیرۆزبایی کرد له به‌ڕێوه چوونی بێ کێشه و ئه‌منی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق.
حه‌کیم جه‌ختی کرد: عێراق به هه‌موو جیهان سه‌ڵماندی که پێبه‌نده به سیستمی سیاسی دیموکڕاتیک.
شایانی باسه که ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که ۴۴.۵۲ له سه‌دی خه‌ڵک به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان کردووه و تاکوو ئێسته ئه‌نجامه به‌رایی و نافه‌رمییه‌کانی باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که لیستی نه‌سری سه‌ر به حه‌یده‌ر عه‌بادی زیاترین ده‌نگی له سه‌ر ئاستی عێراق به ده‌ست هێناوه.
Your Comment