بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، مه‌سرور بارزانی ڕاویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانەی دیداری له گه‌ڵ جۆن وێڵكس باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره چاره‌نووسسازه، دوای هه‌ڵبژاردن هه‌وڵ ده‌ده‌ین و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به هاوپه‌یمانییه‌كی یه‌كگرتوو و به یهكههڵویستی بچینه به‌غدا.
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یان: هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون و جێبه‌جێكردنی ماده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور وه‌ك پاكێجێك، له سه‌روویان ماده‌ی ۱۴۰ی تایبه‌ت به سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه له گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق ده‌كات.
ڕاویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژەی بەوەش دا: حكوومه‌تی عێراق بەرپرسە لە قه‌ره‌بوو کردنەوەی گشت ئه‌و هاووڵاتییانه كه له لایه‌ن رژێمی پێشوو تاوانیان ده‌رهه‌ق كراوه و دووچاری زه‌ره‌ر و زیان بوونه.
له به‌رامبه‌ردا باڵوێزی بەریتانی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەیان پاڵپشتی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەروەها هاوکار دەبن بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان پێشکەوتنی ئابووری و دارایی و ئاوەدانی بە خۆیەوە ببینێتەوە.
وتیشی: بەریتانیا پشتیوانی له حكوومه‌تێكی هاوبه‌ش كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق له خۆبگرێت، دەکات.
Your Comment