AP ١٣٩٧ گوڵان ١٠ ٠٠:١٠

لە باشووری موسڵ؛

کوژرانی مەترسیدارترین سەرکردەی داعش

کوژرانی مەترسیدارترین سەرکردەی داعش

سەرچاوەیەکی سەر بە حەشدی شەعبی لە کوژرانی یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش لە باشووری موسڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی سەر بە حەشدی شەعبی لە کوژرانی یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش لە باشووری پارێزگای نەینەوا هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گوندی سەفینە لە باشووری موسڵ ئیبراهیم یاسین لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعشیان کوشت.

حەشدی شەعبی پاش وەرگرتنی زانیاری لە سەر ئەوەی کە ئەو سەرکردەی داعشە لە ناوچەیەک لە نێوان گوندەکانی مخلت و سەفینە کە دارستانی چڕی هەیە و دەڕوانێتە سەر ڕۆخانەی زێی ژووروو لە نزیکی کێوی کەشفولعەرەب، توانیان یاسین بکوژن.

ئەو سەرکردە داعشیە یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعشی لە ناوچەی نمرودە کە هەموو بنەماڵەکەشی داعشین.

News ID 18437

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha