به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له جمهورییه‌ت، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پارتی دیموکڕاتیکی گه‌لان ڕایگه‌یاند که سه‌لاحه‌دین دمیرتاش، هاوسه‌رۆکی پێشووی تورکیا ده‌کاته به‌ربژاری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له ئێستادا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به تۆمه‌تی پشتیوانی کردن له تیرۆر له زیندان دایه و له زیندانه‌وه ده‌یه‌وێت که‌مپی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببات. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا که بڕیار وابوو ۲۴ ژوئه‌نی ۲۰۱۹ به‌ڕێوه بچێت یه‌ک ساڵ پێشخرا.
مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاندووه که دمیرتاش وڵامی ئه‌رێنی به داواکاری حزبه‌که‌ی داوه و خۆی به‌ربژار ده‌کات.
Your Comment