دۆزینەوەی مێروولەی خۆکوژ لە باشووری ڕۆژهەلاتی ئاسیا

گرووپێکی نێودەوڵەتی لە لێکۆڵەران جۆرێک مێروولەیان لە دوورگەیەک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دۆزیەوەتە کە لە کاتی هەست پێکردنی مەترسی دەچەسپێتە هێرشبەرەکەوە و خۆی دەتەقێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سکای نیواز، لێکۆڵەران جۆرێکی نوێ لە مێروولەیان دۆزیەوەتەوە کە لە کاتی هەست پێکردن بە مەترسی خۆی دەتەقێنێتەوە

گرووپێک لە لێکۆلەڕان لە ئۆتریش، تایلەند و مالزی گیانلەبەری Colobopsis explodens یان لە دارستانە موسمییەکانی دوورگەی بورنئو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دۆزیەوەتەوە.

ئەو جۆرە مێروولە دەچەسپێتە لەشی هێرشبەرەکەوە و لەشی خۆی وا دەچەمێنبێتەوە کە دەتەقێتەوە. پاشان ئاوێکی زەرد ڕەنگ و ژەهراوی لە لەشیان دێتە دەرەوە و مۆردەکە خۆی زوو دەمرێت. ئەو ئاوە زەرد ڕەنگە کە دەچەسپێت بۆ هێرشبەرەکەش کوشندەیە و بە وتەی لێکۆڵەران بۆنێک وەکوو کاری هەریە.

سەیر لەوەدایە کە بەس مێروولە مێیە نەزۆکەکان دەتوانن خۆیان بتەقێننەوە.

News Code 18248

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =