پارلمانی تورکیا دەنگی بە هەڵبژادنی پێشوەخت دا

پارلمانی تورکیا لە سەر داواکاری ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەی هەڵبژاردنی پێشوەخت کرد و دوجار دەنگی بە هەڵبژادنی پێشوەخت لە تورکیا دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، پارلمانی تورکیا لە سەر داواکاری ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەی هەڵبژاردنی پێشوەخت کرد و دوجار دەنگی بە هەڵبژادنی پێشوەخت لە تورکیا دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیار وایە کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا ۲٤ ژوئەن بەڕێوە بچێت، پێشتر بڕیار بوو ساڵی ۲۰۱۹ ئەنجام بێت.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە سەرۆکی نەمسا ڕایگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن لە نەمسا ڕێکلام بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام ببێت.

هەروەها هێسر نائۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بەو پێیەی دۆخی نائاسایی لە تورکیا درێژەی هەیە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نیگەرانە. 

ئەو زیادی کرد: لە وەها دۆخێکدا هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و ئازاد کارێکی یەکجار ئەستەمە، ئێمە نیگەرانی خۆمان لەم دۆخە ڕادەگەیەنین. 

شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ۲٤ی ژوئەن هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆک کۆمار و پارلمانی تورکیا بەڕێوە دەبەن.

ئەو زیادی کرد: ئەم کارە یاساییە و لێژنە هاڵبژاردنی تورکیاش ئامادەیی تەواوی خۆیی بۆ ئەم کارە ڕاگەیاندووە.

شایانی باسە ئەم بڕیارە دوای ئەوە گیرا کە دەولەت باغچەلی داوای کرد تاکوو هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا بەڕێوە بچێت.

News Code 18212

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =