AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٧ ٢٠:٤٥

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی : ئێران بژاردەی زۆرە بۆ بەرگری لە خۆی

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی : ئێران بژاردەی زۆرە بۆ بەرگری لە خۆی

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئێران چەندین بژاردەی هەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەمالوەندی، وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: تاران بژاردەی پێویست بۆ بەرگری لە خۆی لە بارودۆخی ئێستادا هەیە، بەڵام لە دەرەوەی ئەو بژاردانە، ئێمە ئیرادەمان هەیە؛ ئیرادەیەکی بەهێز بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان.

ئەوەشی خستەڕوو: هەرچەند فشارێکیان بۆ دروست بکەین، ئێمە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.

کەمالوەندی لە قسەکانیدا بۆ تۆڕی CGTN ی چین، پاگەندەکانی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە ژمارەی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە ئێستادا تەنها هەندێک کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن”.

پێش هێرشی شەڕانگێزانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ژمارەی بارهەڵگرەکان کە بەو گەرووەدا تێدەپەڕین لە ڕۆژێکدا دەگەیشتە زیاتر لە ١٠٠ کەشتی.

لەو کاتەوە ئەو ژمارەیە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە بۆ کەمتر لە ١٤ کەشتی لە ڕۆژێکدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان کە ڕۆیتەرز ئاماژەی پێکردووە.

کەمالوەندی هەروەها باسی لە کێشەی ڤیزە کرد کە ڕێگری لە محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و سەرۆکەکەی لە کۆنفرانسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد.

وتی نەمسا وەک وڵاتی میوانداری ئاژانسەکە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر ڤیزاکانی دەرکردبوو بەڵام "لەناکاو لەژێر فشاری ئەمریکییەکان ڤیزاکانی هەڵوەشاندەوە".

وتەبێژی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی زیادی کرد: ئەمە دۆخێکی باش نییە، ئەمە پرسێک نییە کە تەنیا ئێران پێوەندی بەخۆیەوە هەبێت، پرسێکی نێودەوڵەتییە و پێموایە دەبێت هەمووان، هەموو وڵاتێک کاردانەوەیان بەرامبەری هەبێت.

News ID 60452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha