بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای ئەو دەستدرێژکارییە سێ لایەنییە، چیتر مسکۆ پابەندنابێت لە بەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا بۆ نەفرۆشتنی ئێس ۳۰۰ بە سووریا.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها وتی: هەریەکە لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕێگەنادەن بە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگەدا هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا زیاتر لە ١٠٠ موشەکیان ئاراستەی چەندین ئامانجی سەربازی کرد لە ناوخۆی سوریا.
Your Comment