AP ١٣٩٤ ڕەزبەر ٢٧ ١٥:٢٦

بابەتی کیمیایی سەردەشت بیانووی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا

بابەتی کیمیایی سەردەشت بیانووی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بە ئامادەبوون لە تەلاری عەلامە ئەمینی زانکۆی تاران سەبارەت بە ئاڵۆگۆڕیی زانستی لە نێوان دوو وڵات دوا و بەوەشەوە دانیشتنەکە پراوێزی زۆری لێ‌کەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، زانکۆی تاران دوانیوەڕۆی رۆژی رابردوو میوانداری "فڕانک شتاین مایێر"، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیای کرد و ناوبراو لە تەلاری عەلامە ئەمینی سەبارەت بە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئاڵمانیا و گەشەی پەیوەندیی زانستی و ڕاهێنەرانەی نێوان دوو وڵات بۆ ئامادەبووان دوا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هاوکاتی وتەدانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا، تاقمێک لە خوێندکارانی ئامادەبووی ئەو دانیشتنە بە هەڵدانی پلاکاردی "ئێمە سەردەشت فەرامۆش ناکەین"، "دیاری ئاڵمان؛ 2 هەزار شەهید و بەرکەوتووی کیمیایی سەردەشت" و "گەشە و ئاشتیی پاوەجێ بە چەکی کیمیایی مومکین نابێت"  ناڕەزایەتی خۆیان بۆ بەشداریی دەوڵەتی ئاڵمانیا لە کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت دەربڕی.

وتەدانی فڕانک شتاین مایێر بە ئامادەبوونی تاقمێکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆی تاران لە هۆڵی وتەدانەکە بەڕێوەچوو و وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە سەرەتای وتەکانی وتی: "زۆر خۆشحاڵم کە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران لەم هۆڵە ئامادەن".

سەرۆکی زانکۆی تارانیش لەو ڕێوڕەسمە سەبارەت بە پەیوەندیی نێودەوڵەتیی زانکۆکان تەنانەت لە سەرودەمی گەماڕۆکان بۆ ئامادەبووان دوا.

News ID 176

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha