به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، حکومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی ۳ مانگی دیکه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمدا درێژ کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی عێراق، به‌غدا قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا سه‌پاند و تاکوو ئێسته‌ش ئه‌م فه‌رمانه له جێی خۆیه‌تی.
پێشتر به‌غدا ڕایگه‌یاندبوو که هه‌ولێر ڕازی بووه به ڕاده‌ست کردنی فڕۆکه‌خانه‌کانی به ده‌وڵه‌تی عێراق و کێشه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بوون ده‌ڕوات به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دوێنێ ئه‌م قه‌ده‌غانه درێژ کرایه‌وه.
به‌غدا ڕایگه‌یاند که هێشتا هه‌رێم فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی ڕاده‌ستی ناوه‌ند نه‌کردووه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه بۆ ۳ مانگی دیکه‌ش درێژ ده‌کرێته‌وه.
Your Comment