به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له کوردستان، ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د حسه‌ینی شاهرودی له یه‌که‌مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌هلی به‌یت له تانزانیا، وتی: وه‌ک نێونه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران سڵامی ئه‌وان به ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌گه‌یه‌نم.
وتیشی: ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ئۆمه‌تی ئیسلامی هین ئه‌مڕۆ و دوێنێ نییه و سه‌دان ساڵه بوونی هه‌یه و له سه‌ده‌کانی یه‌که‌می ئیسلامیشدا بووه. من له‌م ڕوانگه‌ی ئیمام شافعییه‌وه ده‌مه‌وێت له‌م کێشانه بڕوانم و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وان ده‌خه‌مه به‌رده‌ست.
ئایه‌توڵا شاهرودی درێژه‌ی دا: تاکوو ئه‌مڕۆ له ئێران ۱۲ کۆنفڕانسمان سه‌باره‌ت به ئیمام شافعی (د.خ) به‌ڕێوه بردووه که بڕێکی له عێراق و ئهندۆزنیا ئه‌نجام بووه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که ئێمه به‌ڕاستی گرنگی به ئیمام شافعی و ڕوانگه زانستییه‌کانی ده‌ده‌ین و ده‌توانێت ببێته باشترین هه‌وێن بۆ یه‌کگرتوویی له جیهانی ئیسلامدا.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌کێک له ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای ئیسلامی ناکۆکی و ئاژاوه‌گێڕی بووه و ئه‌م کێشه‌ش هه‌م له ڕووی ناخۆیی وڵاتانی جیهانی ئیسلام هه‌م له ڕووی جیهانییه‌وه گرنگی پێدراوه.
ئه‌وه‌شی وت: له ئۆمه‌تی ئیسلامی له نێوان مه‌زهه‌به جیاوازه‌کان ناکۆکی هه‌یه تاکوو ئه‌و جێگه‌ی هه‌موو مه‌زهه‌به ئیسلامییه‌کان له سه‌ده‌ی دووهه‌م و سێهه‌می ئیسلامی دروست بوون و له نێوان مه‌کته‌ب و مه‌زهه‌بی قورئان له مه‌که، مه‌کته‌بی خاوه‌ن ڕا و مه‌کته‌بی ئه‌هلی حه‌دیس جیاوازی و ناکۆکی زۆر هه‌یه.
نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران زیادی کرد: له‌م نێوانه‌دا ئیمام شافعی له مه‌که مه‌کته‌بی قورئان و له مه‌دینه مه‌کته‌بی حه‌ریر و له عێراق مه‌کته‌بی ئه‌هلی حه‌دیس فێر بوو، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌وڵی دا له نێوان ئه‌م مه‌زهه‌بانه یه‌کگرتووییه‌ک دروست بکات.
ساهروودی زیادی کرد :ئیمام شافعی له موحبان و لاینگرانی ئه‌هلی به‌یتیش به‌رگری ده‌کرد و فه‌رموویانه؛ ئه‌گه‌ر لاینگرانی ئه‌هلی به‌یت ڕافزی بانگ بکه‌ن، ئه‌وه منیش ڕافزیم چون لاینگر و دۆستی ئه‌هلی به‌یتم.
Your Comment