دۆزرانەوەی بان هەسارەی ۱۰.۵ ملیارد ساڵە

روێژەران یەکێک لە کۆنترین و دوورترین بان هەسارەیان دۆزیەوە کە ١٠،٥ ملیارد ساڵ تەمەنیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گیزمۆدو، ئەستێرە ناسان یەکێک لە کۆنترین و دوورترین بان هەسارەی ناسراوەیان دۆزیەوە.

تەقینەوەی ئەو بان هەسارەیە لە ژێر ناوی DES۱۶C۲nm، ٣،٣ ملیارد ساڵ بەر لە تەقینەوەی گەورە و سەرهەڵدانی جیهان  ڕووی داوە.

DES۱۶C۲nm بان هەسارەیەکی ۱۰.۵ ملیارد ساڵەیە و زانایان لایان وایە کە توێژینەوە لەوبارەیە ڕازگەلێکی زۆر سەبارەت بە سەرهەڵدانی جیهان ئاشکرا دەکات.

ئەو بان هەسارەیە لە پڕۆژەی Dark Energy Survey(DES) دۆزراوەتەوە و ئامانج لەو پڕۆژە نێونەتەوەییە دۆزینەوەی کاکێشانە هەرە دوورەکانە. هەروەها تاقمێک لە ئەستێرەناسان بە رێبەریی زانکۆی ساوس هامپتۆن پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو DES۱۶C۲nm یەکێکە لەو بان هەسارانەی کە تەقینەوەیان ١٠٠ هێندە درەوشاوەتر لە جۆرەکانی دیکەیە.

News Code 17053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =