به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له که‌ناڵی بی بی سی،بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ۷ی ڕێبه‌ندان، نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری سووریا بانگهێست نامه‌یه‌ک بۆ گرووپه جیاوازه‌کانی به‌شدار له دانوستانی ئاشتی سووریا بنێرێت.
سێرگه‌ی لاڤرۆف ئه‌مرۆ وتوویه‌تی که وڵاتێک دژی به‌شداریی کورده‌کان به تایبه‌ت پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیک (یه‌په‌گه)یه، به‌ڵام بێ ئه‌م به‌شدارییه، دانوستانه‌کان ناگاته ئه‌نجام.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی نه‌داوه‌ته ناوی ئه‌و وڵاته به‌ڵام پێده‌چێت که مه‌به‌ستی وڵاتی تورکیایه که نیگه‌رانی چالاکییه‌کانی کورده‌کان له نێزیکی سنووره‌کانی خۆیه.
ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت که پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیک په‌یوه‌ندی نێزیکی له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه.
Your Comment