به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک به توندی هێرشی داگیرکارانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی ئیدانه کرد.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: کۆماری سووریا، هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین که به‌شێکه له خاکی سووریا به توندی ئیدانه ده‌کات.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی سووریا ڕه‌تی کرده‌وه که پێشتر ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین دیمه‌شقی ئاگادار کردبێته‌وه.
ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه جارێکی دیکه‌ش جه‌ختی کرد که هێرشه داگیرکارییه‌کای تورکیا پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی سووریایه.
سوپای تورکیا دوێنێ به فه‌رمی هێرش کرده سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین و ده‌یه‌وێت داگیری بکات.
Your Comment