بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: "هیچ شتێک پاساو بۆ هێرشی بێمانا بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بارزانی نادات. پێویستە دۆستانی کوردمان وریا بن لە بەرامبەر تاکتیکی ئاڵای ساختە کە بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان دراوسێکان داڕێژراون".
ئاماژەی بەوەشدا: پاڵپشتی دۆسته کورداکانمان له دژی سەدام و داعش کرد، سوپاسگوزارین بۆ ئەو ئاسایشەی که له سنوورەکەمان دابینی دەکەن.
Your Comment