AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٢٦ ١٠:٠٨

ئاگری کۆساڵان و شاهۆ کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگری کۆساڵان و شاهۆ کۆنتڕۆڵ کرا

بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی سەوڵاوا  ڕایگەیاند، دوای نزیکەی 10 کاتژمێر هەوڵدان، زۆرینەی ئاگری بەربڵاوی چەند خاڵێکی ناوچەی پارێزراوی شاهو و کۆساڵان کۆنتڕۆڵ کراوە.

عەتاوڵا سادقی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێهر، ڕایگەیاند: ئاگرەکە لە چەند خاڵێکی ناوچەی پارێزراوی شاهۆ و کۆساڵان کەوتووەتەوە و بەشێکی بەرچاوی ڕووەک و ناوچە سروشتییەکانی سووتاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: دوای نزیکەی 10 کاتژمێر هەوڵی بەردەوام و ئامادەبوونی مەیدانیی ژینگەپارێزان و هێزەکانی سامانە سروشتیەکان و دانیشتوان و لایەنگرانی ژینگەپارێزی دەڤەری سلێن و گوندەکانی دەوروبەری، زۆرینەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی سەوڵاوا ڕایگەیاند: سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی بەشێکی زۆری ئاگرەکە، هێشتا ئاگرەکە بە تەواوی نەکوژاوەتەوە و هێزە ژینگەییەکان، سامانە سروشتییەکان، ئاگرکوژێنەوە و دانیشتووانیش لەو شوێنە ئامادەن.

سادقی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مەبەست لە بەردەوامی بوونی هێزەکان، کوژاندنەوەی تەواوەتی ئەو شوێنە گەرمانەیە کە ماونەتەوە و ڕێگریکردنە لە دووبارە هەڵگرسانەوەی ئاگرەکە.

ناوبراو ئاماژەی بە بەشداری خەڵکی ناوچەکە کرد لە ئۆپەراسیۆنی ئاگرکوژێنەوە و وتی: هاوکاری دانیشتوان و ژینگەپارێزان و هێزەکانی فریاکەوتن و پاراستن ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ئاگرە.

ئاماژەی بەوەدا: "ئۆپەراسیۆنەکانی چاودێری و کۆنترۆڵکردن لەو ناوچەیە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ئاگرەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و ڕێگری لە دووبارە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە دەکرێت".

News ID 60209

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha