بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیواکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی ئیسلامی چەند مەرجێکی هەیە بۆ چوونە ناو دانوستان لەگەڵ هەر حکومەتێک بە ئامانجی ڕێکخستن و هاوکاریکردن لەسەر چەک، کە بە "چەکی شەرەف و شکۆمەندی" ناوی بردووە.
گرووپەکە کشانەوەی تەواو و ڕاستەقینەی هێزەکانی دوژمنی ئەمریکی لە خاک و ئاسمانی عێراق وەک یەکێک لەو مەرجانە ڕاگەیاندووە.
مەرجێکی دیکەی ئەو گرووپە ئەوە بوو کە هێزەکانی ئەمریکا نەگەڕێنەوە بۆ عێراق و پرۆسەی بڕیاردانی سیاسی و ئابووریی وڵاتەکە لە ژێر هەژموونی ئەمریکا دەرچێت.
هەروەها کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق لەنێو ئەو مەرجانەی تردایە کە لەلایەن لیواکانی حزبوڵای عێراقەوە ڕاگەیەندراوە.
ئەو گرووپە هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگەی کردووە، کە بە وتەی خۆیان چەکدارترین و مەترسیدارترین گرووپی میلیشیا بۆ یەکگرتوویی عێراقن.
Your Comment