بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: دوژمنان پیلانی زۆریان دانا بۆ لاوازکردنی ئێران، بەڵام ئێران نەک هەر لاواز نەبوو، بەڵکو لەبری ئەوە بەهێزتر دەرکەوت لە مەیدانەکەدا.
وتیشی: ژمارەی ئەو فڕۆکانەی دوژمن کە لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە خراونەتە خوارەوە زیاتر لە ٢٠٠ فڕۆکە بوو، ئەم هەنگاوەش کاریگەری و دەرئەنجامی لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانیش هەبووە.
سەردار ئیزەدی ڕایگەیاند: گەورەترین هێزی سەربازیی جیهان و ناتۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هاتە ناو شەڕەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی بەرگەی گرت و لە بەرامبەر دوژمنەکاندا بە توندی وەستا.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆماری ئیسلامی حکوومەتێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکوو حکوومەتێکە لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی خەڵک، و ئەم کۆمەڵگایە خۆی دۆخەکە بەڕێوە دەبات، وتی: ئێران توانی بە سەد لەسەر سێی تێچووی دوژمن شەڕێک بەڕێوە ببات، کە لە ئەنجامدا سەرکەوتنی جەنگاوەرانی ئیسلام بوو.
جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بەوەی کە سەبری ستراتێژی نیزام بووە هۆی سەرکەوتنی ئێران بەسەر دوژمناندا، وتی: لەم دۆخەدا دەبینین کە دوژمنان هەم لە ئاستی جیهانی و هەم لە ئاستی ناوچەییدا لاواز بوون و لە لێواری ر داڕمانە”.
Your Comment