بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر کوڕێکی تەمەن 12 ساڵانە کە بابی هێزی فریاکەوتنی ئاگرکوژێنەوەیە لە بێهشەهری پارێزگای مڵزەندەرانی باکووری ئێران.
بابی حەیدەر لە یەکێک لە ئۆپراسیۆنەکاندا کە بۆ ڕزگار کردنی منداڵێکی دوو ساڵانە لە ناو بیرێکی کۆنی ئاو چووبوو، تێدەگات کە بیرەکه زۆر تەسکە و کەس ناتوانی منداڵەکە ڕزگار بکات جگە لە مێرمنداڵێکی لاشە لاواز. دواتر حەیدەر بە تەنافێک دەنێرێتە ناو بیرەکە و منداڵە دوو ساڵانەکە ڕزگار دەکات.
بە بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی پەیامێکی دەستخۆشی و سپاسی بۆ حەیدەر نارد و لەگەڵ بنەماڵەکەی سەفەرێکی بۆیان ڕێکخست تاکوو بچنه مەشهەد و زیارەتی ئیمام ڕەزا.
Your Comment