بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، عەمار حەکیم رێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە دیدار لە گەڵ یان کوبیش، نوێنەری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختی کرد: ئێمە دژی داواکارییەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقین و ئەو هەڵبژاردنانە دەبێ لە کاتی یاسایی خۆیدا بەڕیوەبچێت، چونکە هەڵبژاردنەکان دەستەبەرکەری سیستەمی دیموکراتیکی ئەم وڵاتەن.
حەکیم پێشوازیشی کرد لە دانوستان و دیدارەکان لە گەڵ نوێنەرانی لایەنە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند: ئەو دانوستانانە ڕێخۆشکەرە بۆ تۆکمەبوونی ڕەوتی دەسپێکی گفتوگۆگەلی هەمەلایەنە بە پێی دەستوور و چارەسەریی تەواو پرسەکان.
ناوبراو هەروەها هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکدانەوەی جەنایەتی تیرۆریستانی داعش لە دژی عێراقی نرخاند و لە کۆتاییشدا لایەنەکان سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق ڕایان گۆڕیوە.
Your Comment