به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فستیڤاڵی مۆسیقای سونه‌تی و ناوچه‌یی سوڕناوا له میانه‌ی ڕۆژانی ۴ بۆ ۷ی ڕه‌شه‌مەی ئه‌مساڵ به هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگای ئیلام و ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای ده‌ڕه‌شار به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م فستیڤاڵه له دوو به‌شی سوڕنا ژه‌نین و وتار به‌ڕێوه ده‌چێت و دواین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌کان ۲۵‌ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵه.
لاینگرانی ئامێری سوڕنا ده‌توانن له‌م ڕێگانه‌وه په‌یوه‌ندی به نووسینگەی فستیڤاڵه‌که بکه‌ن: Sornava.۹۶@gmail.com و @ Sornava۹۶ .
هه‌روه‌ها له میانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه له چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی کوردی سوڕنا ژه‌ن ڕێز ده‌گیردرێت و چه‌ندین ڤۆرکشاپ سه‌باره‌ت به‌م ئامێری سوڕنا به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment