به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید مه‌حموود عه‌له‌وی له ڕێوڕه‌سمی شه‌هید بوونی ۳ هێزی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ وتی: هێزه‌کانی ئێران به‌م زوانه وڵامیکی قورس به گرووپه تیرۆریستی و دژبه‌ره‌کانی شۆڕش له ناوچه‌که ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: شه‌هاده‌ت خه‌ونی ڕۆله‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه، لاوانی ئێران به وره‌ی به‌رزه‌وه پیلانی دوژمنه‌کان پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه.
وه‌زیری ئیتلاعات هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که شه‌هیدانی ئیسلامی به شه‌هید بوون به ژیانێکی هه‌میشه‌یی ده‌گه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێگه‌ی ئیمام حسه‌ین (د.خ).
عه‌له‌وی درێژه‌ی دا: خه‌ڵکی به وره‌ی ئێران ئاماده‌ن شه‌هید بن به‌ڵام مۆڵه‌ت به دوژمنان ناده‌ن که وڵاته‌که‌یان تێک بدات. گرووپه تیرۆریستییه‌کان دڵنیا بن که ئیراده‌ی ڕۆله‌کانی ئه‌م وڵاته به‌هێزه.
شایانی باسه که حه‌فته‌ی پێشوو له شه‌ڕی نێوان چه‌ند که‌سێکی تیرۆریست ۳ فه‌رمانبه‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمی شه‌هید بوون.
بۆچوونی ئێوە