بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ بەرامبەر لە گەڵ ۱۳ی بەفرانبار خەڵکی ئێران لە هەندێک لە پارێزگاکانی وڵات بۆ وەڵامدانەوەی بشێوییەکانی رۆژانی ڕابردوو کە بە پاڵپشتیی هەندێک لە وڵاتانی دوژمنی ئێران ببووە هۆی ئاژاوە و زیان گەیشتن بە داراییە گشتییەکان، بە بەشدارییەکی بەربڵاو هاتنە سەر شەقام و ئاگری بشێوییەکانیان کوژاندەوە.
خەڵکی بە هەڵبڕینی درۆشمی "ئێمە پابەندی بەڵێنیمان لە گەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامین"م سەرەڕای گشت گلەییەکانیان بۆ بوونی هەندێک کێشە لە بەرپرسان، خوازیاری پێوشوێن گرتنی ئەو پرسانە لە رێگەی یاسایی و ئاشتی خوازانەوە بوون و سەلماندیان لەو رێگەیەدا فریوی دەستی شاراوەی دوژمنان بۆ بەلارێدابردنی داواکارییەکانیان ناخۆن و تا سەر پاڵپشتی نیزامی ئیسلامی ئێران دەمێننەوە.
خەڵکی ئاگاداری ئێران لە رێپێوانی ملیۆنیی ئەمڕۆی خۆیاندا سەلماندیان کە بۆ وەدی هێنانی داواکارییە کۆمەڵایتی و ئابوورییەکانیان نابێ دەرفەت بدەنە ئاژاوەگێران و تێکدەران.
Your Comment