بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مەجید مەلانەورۆزی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کۆتایی دووهەمین خولی دووساڵانەی خۆشنووسی کوردی لە سنە وتی: دووساڵانەی خۆشنووسی کوردی یەکێکە لە گرنگ ترین کارەکانی ئێمە لە ئێران و دڵنیا بن بایەخی پێدەدرێت.
ئەو زیادی کرد: لەمڕۆدا ئێمە پێویستمان بە شوناسە ئێتنیکی و ناوچەییەکانی خۆمان هەیە. ڕەنگە دوای جیهانی بوون زۆربەی ڕۆشینبیران نیگەرانی زاڵ بوونی شوناسی جیهانی بوون، بەڵام جێگەی خۆشحاڵییە کە فەرهەنگە ڕیشەدارەکان لەمڕۆدا گرنگی زیاتر بە شوناس و تایبەتمەندییەکانی خۆیان دەدەن.
بەرپرسی هونەرە جوانەکانی وەزارەتی فەرهەنگی ئێران وتی: ئەمڕۆ دەکرێت جیهانیش بین و تایبەتمەندی فەرهەنگی خۆمانمان هەبێت وەک کامکارەکان، صادق ئەیوبی و هادی زیائەدینی.
ئەو هەروەها ئاماژەیدا: ئەوەی لەمڕۆدا وەزارەتی فەرهەنگ بە جد پشتیوانی لێ دەکات، یارمەتی و ڕێخستنی ڕەوتەکان بە پێی ئەدەبی ناوچەیی و دێرینەیە کە هونەری وەک خۆشنووسی بە ئەدەبیاتی پڕ هێزی کوردییەوە گرێ دەدات.
ئەو جەختی کرد: زمانی کوردی لە ڕووی و نووسین و فۆنیتیکەوە کارامەییەکی باشی هەیە کە خۆی لەگەڵ دوو شێوازی نووسینی نەستەعلیق و شکستە نەستەعلیق یەک بخات و ئەزموونی نۆێی هونەرمەندانی کورد ئەمە بە باشی نیشان دەدات. لە خانی هونەری کوردی نەقشینەی زۆر تایبەت هەیە کە لە ئاستی جیهانی دایە و پێویستە هونەری نیشتمانی ئێران لەم سەرچاوە مێژووییەی خۆی بەباشی کڵک ببات.
مەلانەورووزی ئاماژەی دا کە هونەرمەندانی ئێرانی دەتوانن بەم شوناسەی خۆیانە وجیهانی بن و ئەمانە هیچ پێکەوە ناکۆک نین. گومانی تێدا نییە کە خۆشنووسی کردن بە زمانی کوردی خانی هونەری ئێرانی و ئەزموونی ئێمە دەوڵەمەندتر دەکات چون هونەر و ئەدەب کوردی تایبەتمەندی خۆیی هەیە و ئەمەش دەبێتە دەوڵەمەندتر بوونی فەرهەنگی ئێرانی لە هەموو ڕوێکەوە.
Your Comment