سایتی وێنەهەڵگریی نەخۆشخانەی دابینکاری کۆمەڵایەتی سنە کرایەوە

سایتی وێنەهەڵگریی (ئێم ئار ئای، مامۆگرافی، سۆنۆگرافی)ی نەخۆشخانەی دابینکاری کۆمەڵایەتی سنە شەوی ڕابردوو بە ئامادەبوونی وەزیری هەرەوەزی، کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سایتی وێنەهەڵگریی (ئێم ئار ئای، مامۆگرافی، سۆنۆگرافی)ی نەخۆشخانەی دابینکاری کۆمەڵایەتی سنە شەوی ڕابردوو بە ئامادەبوونی وەزیری هەرەوەزی، کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی، پارێزگاری کوردستان و نوێنەرانی خەڵکی ئەو پارێزگایە لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی کرایەوە.

سەرۆکی نەخۆشخانەی دابینکاری کۆمەڵایەتی سنە لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەو سایتەدا وتی: سایتی وێنەهەڵگریی ئەم نەخۆشخانەیە ٩ ملیارد تمەن تێچوی بووە.

ئەفشین ئەحمەدی وتیشی: بە کرانەوەی ئەو سایتە تەواو پێداویستییەکانی نەخۆشانمان لە خود شاری سنەدا دابین دەکرێت.

قولینگ لێدانی کانگای زێڕی سەقز، قولینگ لێدانی نەخۆشخانەی دابینکاریی کۆمەڵایەتیی سەقز، کرانەوەی کارگەی ڕاهێنانی تایبەت بە کەمئەندامان و کرانەوەی ناوەندی ڕاهێنانی خوێندکارانی فەننی و حیرفەیی لە سەقز بەشێکن لە پلانەکانی سەفەری دوو رۆژەی وەزیری هەرەوەزی، کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی بۆ کوردستان.

News Code 15619

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =