بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تێلێگراف، بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پێش بینی کەشوهەوای ئینگلیز هەڵقوڵینی گڕکان دەبێتە هۆی فێنکتر بوونی گۆی زەوی لە ساڵی داهاتوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٢٠١٦ ی زایینی گەرمترین ساڵی گۆی زەوی تۆمار کراوە و ٢٠١٧ ش سێهەمین ساڵی گەرمی مێژوو دێتە ئەژمار.
لە لایەکی ترەوە پێش بینی دۆخی هەوای ساڵی داهاتوو نیشانی دەدات هەرچەند ٢٠١٨ لە باری پلەی گەرماوە رێکۆردی مێژوویی دەبێت، بەڵام لە چاو ٢٠١٦ و ٢٠١٧ فێنک تر دەبێت. چونکوو ڕووداوێکی هەوایی بە ناوی La Nina دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمای دەریا لە باشووری ئۆقیانووسی ئارام و لە کۆتاییدا دابەزینی پلەی گەرمای جیهان.
Your Comment