به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رکه‌وت نه‌جه‌فی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر ڕایگه‌یاند : زیادتر له ۴۰۰ وێنه له لایه‌ن وێنه‌گرانی سنه‌ییه‌وه بۆ نووسینگه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه نێردراوه و له‌م ڕێژه‌یه، ۴۰ وێنه به قۆناغی پێشانگا و نمایش دان گه‌یشتوون.
وتیشی: داوه‌ری کاره‌کان له لایه‌ن مه‌سعوود موراد سه‌لیمییه‌وه ئه‌نجام بووه. ئه‌م فستیڤاڵه تایبه‌ت به شاری سنه بوو، به‌ڵام خه‌ڵکی شاره‌کانی دیکه‌ش پێشوازیان لێ کردووه و وێنه‌یان ناردووه.
نه‌جه‌فی زیادی کرد: ئه‌م پێشانگایه بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته و له دوو به‌شی به‌یانی و ئێواره له کاتژمێر ۹ بۆ ۱۳ و ۱۶ بۆ ۱۹ له گه‌له‌ری شاره‌داری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: له کۆتایی ئه‌م فستیڤاڵه به به‌رهه‌مه هه‌ڵبژێردراوه‌کان خه‌ڵاتی باش پێشکه‌ش ده‌کرێت.
Your Comment