به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی ڕایگه‌یاند که ژماره‌یه‌ک له هێزه ئه‌مریکاییه‌کان به پێچوانه‌ی خواستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق له هه‌ولێر جێگیر بوون.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه هێزه‌کانی ئه‌مریکا له چه‌ندین ناوچه‌ی وه‌ک عهینو، ئه‌سه‌د، کیاره و هه‌ولێر جێگیر بوون، ئه‌م سه‌رچاوه عیراقییه وتی که هێزه ئه‌مریکاییه‌کان بڕیار وابوو که له دوای ئۆپراسیۆنێک له عێراق بن و چه‌ند سه‌د که‌سێک زیاتر نین.
ئه‌و زیادی کرد: حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕازی بووه به ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی هێزه ئه‌مریکاییه‌کان له ئه‌مریکا و مۆڵه‌تی پێداون، به‌ڵام ئێسته باسی ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌م هێزانه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاری ڕاویژکاری چوونه‌ته هه‌ولێر.
شه‌رقول ئه‌وسه‌ت له زاری جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند که ڕێکه‌وتنی چوار قۆڵی له نێوان ئێران، ئه‌مریکا، تورکیا و ڕووسیا بوونی هه‌یه و بڕیار وایه که ئه‌م وڵاتانه هێزه‌کانی خۆیان له سووریا و عێراق بکێشنه‌وه و ته‌نیا هێزه ڕاوێژکارییه‌کانیان بمێنێته‌وه.
جه‌عفه‌ر جاختی کرد که ئه‌م ڕێککه‌وتنه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام ڕه‌نگه به هۆی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌یه‌ک له هێزه ئه‌مریکاییه‌کان له هه‌ولێر جێگیر بکرێن.
Your Comment