نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووداوەکانی هەرێم نیگەرانە

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی خۆیی لە کوژرانی خۆپیشاندەران لە هەرێم ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر نەهرەین،  لە میانەی ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی خۆیی لە کوژرانی خۆپیشاندەران لە هەرێم ڕاگەیاند.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەموو لایەنەکان داوای کردووە تاکوو دان بە خۆیاندا بنێن و دەمارگرژی دووری بکەن.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: خۆپیشاندان ئارام و هێمن مافی هەموو خەڵکە و حکومەتی هەرێمیش بەرپرسیارە لە پاراستنی گیانی شارۆمەندان.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە هێزە ئەمنییەکان داوای کردووە دان بە خۆیاندا بنێن و خەڵکیش داوای کردووە کە بە ئارامی و هێمنی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کاناڵی ئێن ئاڕتی داوای کردووە کە حکوومەتی هەرێم ڕێز لە ئازادی مێدیاکان بگرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایدا ئاماژەی داوە: مێدیاکانیش دەبێت بە پێی یاسا هەڵسوکەوت بکەن و مێدیای ئازاد کارگەری زۆری بە دیموکڕاسیداهەیە،

News Code 15403

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =