AP ١٣٩٦ سەرماوەز ٢٧ ١٣:١٦

ئەڵمانیا داوای کرد:

هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە

هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن دەست بەگفتوگۆكانیان بكەن لەگەڵ بەغدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیگمار گاربرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "داعش مەترسییەكی گەورە بوو بۆ سەر عێراقییەكان و كۆتایی داعش نزیكبووەتەوەو دەبێت سەركەوتن بەسەر داعشدا تۆماربكەین".

ئاماژەی بەوەشكرد، "داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین دەست بەگفتوگۆ بكەن لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان".

ئەوەشی وتووە: "دەبێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاسایی ببێتەوە".

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: "سوپاسی ئەڵمانیا دەكەین بۆ هاوكارییەكانیان و درێژكردنەوەی وادەی مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە".

News ID 15330

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha