به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له شه‌فه‌ق نیوز، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند که به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێگه‌یه‌کی باشه بۆ قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
بارزانی که له دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم چی دیکه هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌کی له ئه‌ستۆ نییه، وتی: هه‌ڵبژاردن ته‌نیا ڕێگه‌ی سیاسی باش بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمه.
ئه‌و که خۆی دوو ساڵ به نایاسایی درێژه‌ی به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا جه‌ختی کرد که ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو پێکهاته و ڕه‌وته سیاسییه‌کان له هه‌رێم پێویسته و ده‌بێت دۆخه‌که وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه و دادپه‌روه‌ری سیاسی له نێوان هه‌موو ڕه‌وته سیاسییه‌کان بوونی هه‌بێت.
بارزانی زیادی کرد: خه‌ڵکی کوردستان زمانی هه‌ڕه‌شه و ترساندن قبوڵ ناکه‌ن، ڕیفراندۆم هۆکاری ئه‌م کێشانه‌ی ئێسته‌ی هه‌رێمی کوردستان نییه به‌ڵکو کێشه‌کان بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه به‌ره‌و ڕیفراندۆم بچین.
ئه‌و وتی: ئه‌وانه‌ی پاگه‌نده‌ی به‌رگری له یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ن خۆیان یاساکان به دڵی خۆیان لێکده‌ده‌نه‌وه و هۆکاری سه‌ره‌کی پێشێل کردنی یاسان له عێراق. به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌ستکه‌وتێکی باش بۆ هه‌رێمی کوردستان بوو، ئه‌وان نابێت له جێبه‌جێ کردنی یاساکان گوڵبژێر بکه‌ن.
بارزانی جه‌ختی کرد که خه‌ڵکی هه‌رێم له دوای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدان و ده‌یانه‌وێت پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه له نێوان هه‌موو عێراقییه‌کان په‌یڕه‌و بکرێت.
Your Comment