ئەمریکا دەبێت لە بڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە

وەزیری دەرەوی ئەمریکا جەختی کرد کە ئەمریکا دەبێت لە بڕیارەکەی سەبارەت بە قودس پاشەکشە بکات و وڵاتانی ئیسلامیش باڵوێزخانەکانی خۆیان بۆ قودس بگوازنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆژنامەی حەیات، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری تورکیا وتی: ئەگەر بەشی ڕۆژهەڵاتی قودس بە پایتەختی فەلەستین بناسرێت، تورکیاش ئامادیە باڵوێزخانەکەی خۆی لەم شارە دروست بکات.

ئەو جەختی کرد: بڕیارەکەی ئەمریکا شکستی خواردووە و ئەنقەرە سەرقاڵی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکایە تاکوو لەم بڕیارە پاشەکشە بکات.

بەپێی لێداوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، وڵاتانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە لە ئەستەنبۆل بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری قودس بە پایتەختی فەلەستین دەزانن و داوایان کردووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم بابەتە بە فەرمی پشت ڕاست بکاتەوە.

News Code 15251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =