بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەرباز محەمەد لە ئاهەنگێکدا بە بە بۆنەى سەرکەوتنى تەواوەتی بە سەر داعشدا سازکرابوو، ڕایگەیاند: لە ماوەى ڕابردوودا وەزیری کۆچ و کۆچبەران کاری کردووە بۆ گەڕانەوەى سەرجەم ئاوارەکان بۆ شوێنەکانى خۆیان و لە ئێستادا زیاتر لە ٤٥% سەرجەم ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆ شارو شارۆچکەکانیان.
ئاماژەى بەوەشکردووە کە ساڵی داهاتوو ساڵی گەڕانەوەى تەواوەتى سەرجەم ئاوارەکان دەبێـت بۆ شوێنەکانى خۆیان .
ئەوەشی وت کە "سەرکەوتنى تەواوەتی بە سەر داعش ئەو کاتە دەبێت کە سەرجەم ئاوارەکان بگەرێنەوە و ژیانیان خۆشبکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە دواى هاتنى داعش و گرتنى بەشێکی زۆری خاکى عێراق لە ٢٠١٤ ژمارەیەکى زۆری هاوڵاتیانى عێراق ئاوارەی ناوچەکانى خوارووی عێراق و هەرێمى کوردستان بوون و تا ئێستاش بەشێکی دیاریان لە کەمپەکانى هەرێم ماون.
Your Comment