یه‌که‌مین فستیڤاڵی ناوچه‌یی هۆره‌ و سیاچه‌مانه‌ لە کامیاران بەڕێوەدەچێت

یه‌که‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای هۆره‌ و سیاچه‌مانه‌ له‌ پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بڕیار وایه‌ که‌ له‌ پارێزگای کوردستان یه‌که‌مین فستیڤاڵی ناوچه‌یی هۆره‌ و سیاچه‌مانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ شاری کامیاران ئه‌نجام ده‌بێت و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی هۆره‌خوێن و سیاچه‌مانه‌ بێژه‌ تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن.

بڕیار وایه‌ که‌ فستیڤاڵه‌که‌ ۲۹ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ و به‌ شداری جه‌ماوه‌ری خاڵکی شاره‌که‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

شایانی باسه‌ که‌ هۆره‌ و سیاچه‌مانه‌ دوو شێوازی مۆسیقایی کوردین که‌ زیاتر له‌ شار و گونده‌کانی هه‌روامان ده‌چڕێن و لاینگری زۆریان له‌ ناو بیسه‌ری کورد-دا هه‌یه‌.

News Code 15246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =