به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د سدیق که‌ریمپوور، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ۱۱مین فستیڤاڵی چیرۆکی بانه ڕایگه‌یاند: فستیڤاڵی چیرۆکی بانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به دوو زمانی کوردی و فارسی به‌ڕێوه چووه و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکی باشی دروست کردووه که ئه‌دیبانی کورد و فارس له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا پێکه‌وه ئاشنا بن.
ئه‌و زیادی کرد: یه‌کێک له ده‌رنجامه‌کانی ئه‌م بابه‌ته چاپ بوونی کتێب له چیرۆکی کوردی و فارسییه، هه‌روه‌ها هه‌ر دوو زمان به باشی ده‌توانن له ئه‌زموونه‌کانی یه‌کتر که‌ڵک وه‌ربگرن. له ماوه‌ی ۱۰ خولی فستیڤاڵه زیاتر له ۵ هه‌زار چیرۆک به ده‌ستی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه گه‌یشتووه که به‌ڕاستی گه‌نجینه‌یه‌کی زۆر باشه و ده‌توانێت یارمه‌تی ئه‌ده‌بی ئێران به گشتی بدات.
که‌ریمپوور هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: ئێمه ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌م جار به‌شی منداڵانمان به فستیڤاڵه‌که‌ش زیاد کردووه چون ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌م به‌شه‌دا زۆر لاوازه و کاری که‌مان کردووه و هیوادارین بتوانین ههنگاوێکی باش بۆ ئه‌م به‌شه له ئه‌ده‌بیات هه‌ڵبگرین.
ئه‌و له کۆتایدا جه‌ختی کرد: فستیڤاڵی چیرۆکی بانه باشترین ده‌رفه‌تی بۆ ئاشنایی زیاتر له نێوان چیرۆک نووسانی کورد و فارس دروست کردووه و ده‌کرێت بنکه‌ی هاوبه‌شی چیرۆکی کوردی و فارسی ڕێبخهین.
Your Comment