به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشاتوده‌ی، دیمتری پسکۆف، وته‌بێژی کره‌ملین ڕایگه‌یاند: ڕووسیا دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا، بنکه‌یه‌کی ده‌ریایی و بنکه‌یه‌کی ئاسمانی خۆی له‌م وڵاته ده‌هێڵێته‌وه تاکوو گه‌ر پێویستی کرد له دژی گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.
شایانی باسه که ڤلادیمیر پووتین دوای دیدار له بنکه‌ی ئاسمانی حه‌میم له پارێزگای لازقییه، فه‌رمانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕووسیای له سووریا دا.
ئه‌و له‌م دیداره له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریاش گفتوگۆی کرد. پسکۆف سه‌باره‌ت به فه‌رمانه‌که‌ی پووتین وتی: به‌و پێیه‌ی که سووریا له ده‌ستی تیرۆریسته‌کان ڕزگاری بووه چی دیکه پێویست ناکات که هێزه‌کانی ڕووسیا له‌م وڵاته بمێننه‌وه.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: سه‌رۆک کۆمار جه‌ختی کردووه که ڕه‌نگه تیرۆریسته‌کان دووباره سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر شتی وه‌ها ڕووبدات دیسان هێرشه ئاسمانییه‌کان ده‌ست پێ ده‌که‌ینه‌وه.
Your Comment