کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منی عێراق، ئه‌مریکا و تورکیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چیت

تورکیا ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی ئه‌م حه‌وته‌یه‌ میوانداری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌مریکا ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئانادۆڵ، هوڵسی ئاکار، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ 14ی دیسامبر، 23ی سه‌رماوه‌ز، کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 بڕیاره‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هوڵسی ئاکار له‌گه‌ڵ عوسمان غه‌نیمی، هاوتای عێراقی خوه‌ی و کرتیس ئێسکاپاروتی فه‌رمانده‌ی ئه‌مریکایی هێزه‌کانی ناتۆ و جۆزێف وتل فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریکا دیدار بکات.

 کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ بینای ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

News Code 15185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =