به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڕه‌نگه له جیهانی ئێمه‌دا هیچ شتێک و که‌ره‌سته و هونه‌رێک به قه‌د هونه‌ری وێنه‌گری نه‌توانێت به په‌له و خێرا و بێ ده‌ستکاری، ڕووداوه‌کان به تایبه‌ت ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کان بگوازێته‌وه. وێنه‌گری مێدیایی ساڵانێکی زۆره که گرنگی و بایه‌خی تایبه‌تی پێ ده‌درێت.
له دوای هاتنی ئینترنتیشهوه دوو هینده به بایه‌خی وێنه‌گریی مێدیایی زیاد بووه چون وه‌ک خێراترین شێوه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕووداوه‌کان له ئێستاشدا، ڕه‌نگه زۆربه‌مان له ماڵپه‌ڕه‌کان و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان ئه‌م حاڵه‌ته‌مان دیبێت که به‌ر له‌وه‌ی ده‌قی هه‌واڵ یان ڕووداوێکی گرنگ بڵاو بکرێته‌وه، ئه‌وه بۆ چه‌ند خوله‌کێک وێنه‌کانی ڕووداو و هه‌واڵه‌کان بڵاو دبێته‌وه و دواجار ده‌قی هه‌واڵه‌که داده‌ڕێژرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش کات ده‌بات، به‌ڵام خوێنه‌ری ماڵپه‌ڕه‌کان یان بینه‌ری ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان ده‌توانن له هه‌مان خوله‌کی یه‌که‌می ڕووداوه‌کان هه‌موو وێنه‌کان ببینن و پێویستی به هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کیش نییه و ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن له ئاستی ڕووداوه‌که تێبگه‌ن.
ئه‌م ڕۆڵه گرنگه له‌م ڕوودا یه‌کجار زیادی کردووه و به ئاستێک گه‌یشتووه که زۆربه‌ی کاره‌ساته‌کانی به‌ره‌کانی شه‌ڕ و کاره‌ساته سروشتییه‌کان به‌ر له هه‌رچی شته به شێوه‌ی وێنه بڵاو ده‌بنه‌وه. له‌م نێوانه‌دا کاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشانیش له‌م یاسایه جیاواز نه‌بوو، واتا ئێمه هه‌موومان به‌ر له‌وه‌ی هیچ هه‌واڵێک به نووسراوه به ده‌ستمان بگات وێنه‌کانی بومه‌له‌رزه‌که به ده‌ستمان گه‌یشت و له ڕووی وێنه‌کانه‌وه توانیمان له ئاستی کاره‌ساته‌که تێبگه‌ین که بووه هۆی کوژرانی زیاتر له ۵۰۰ کورد له پارێزگای کرماشانی سه‌ر به ئێران.
ئێمه ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بین که ئه‌و وێنانه له لایه‌ن کێیه‌وه گیراوه، له ئاستی کاره‌ساته‌که تێگه‌یشتین چون به‌ڕاستی له‌و کاته‌دا چی دیکه که‌س بیر له‌و شتانه ناکاته‌وه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه نییه بڵێین کێ گرتوویه‌تی چون هه‌موو له بیری فریاگوزارییه، به‌ڵام دواتر بڕێکی که‌م له خه‌ڵک تێده‌گه‌ن که فڵان وێنه‌گر فڵان وێنه‌ی ورژێنه‌ری له کاره‌ساته‌که گرتووه که به سه‌دان هه‌زار جار له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو بووه‌ته‌وه.
له کاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشانیش ڕێک ئه‌م بابه‌ته ڕووی دا و زۆربه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له ئاستی ئێران و جیهان و هه‌رێمی کوردستان بڵاو بوونه‌وه له لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی وێنه‌گری سنه‌ییه‌وه گیرابوون. ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه بریتی بوون له هونەرمەندان سه‌ید له‌تیف حسه‌ینی نه‌سه‌ب، سه‌ید موسلح پیرخزرانیان، نه‌وید سه‌یدمورادی، ئاریان نه‌سروڵاهی، موبین په‌یمانکار، فه‌رشید ئه‌رده‌ڵان و که‌یوان فیروزه‌یی.
به گشتی وێنه و وێنه‌گریی کوردی به تایبه‌ت وێنه‌گریی مێدیایی له پارێزگای کوردستانی ئێران په‌ره‌یه‌کی پڕۆفشناڵی سه‌ندووه و دوا به دوای کاره‌ساته‌که‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان وێنه‌گرانی کورد توانیان به په‌له خۆیان بگه‌یننه سه‌ر ڕووداوه‌که و به وێنه گرتن، ئاستی کاره‌ساته‌که بۆ خه‌ڵکی ئێران و جیهان بگوازنه‌وه و گومانی تێدا نییه که یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوه‌کانی بومه‌له‌رزه‌که بڵاو بوونه‌وه‌ی خێرا و به په‌له‌ی هه‌موو ئه‌م وێنانه بوو.
وێنه وێنه‌گرانی کورد له سنه له زۆربه‌ی مێدیاکانی ئێران و جیهان بڵاو بوویه‌وه و ده‌نگی دایه‌وه و ڕه‌نگه به هه‌زران جاریش له لایه‌ن خودی شارۆمه‌ندانی کورد له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کرایه‌وه تاکوو خه‌ڵک گشتی به دیتنی وێنه‌کان ئاگاداری دۆخی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که بن.
مێژووی وێنه‌گریی کوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستا به‌ڵام مێژووی وێنه‌گریی مێدیایی نوێیه و چه‌ند ساڵێکه که مێدیا کوردییه‌کان گرنگی تایبه‌ت به‌م لقه له هونه‌ری وێنه‌گری ده‌ده‌ن. یه‌كه‌مین وێنه‌گرێكی كورد كه‌له كوردستاندا که ستۆدیۆی وێنه‌گرتنی دامه‌زراند و هونه‌ری فۆتۆو وێنه‌گرتنی له‌ناو كوردا بڵاو كرده‌وه و وێنه‌گرتنی كرده پیشه‌یه‌ک بۆ خۆی، ی "محه‌مه‌د یووسف سدیق غه‌زنه‌وی له ١٨٩٤ – ١٩٦٤".بوو.
محه‌مه‌د یوسف غه‌زنه‌وی، خه‌ڵكی شاری ئاكرێ بووه و له سه‌ره‌تادا له به‌غدا ژیاوه و پاشان چووه‌ته مووسڵ و له كۆتاییدا له ئاكرێ نیشته‌جێ بووه و ستۆدیۆیه‌كی وێنه‌گرتنی له‌وێ كردۆته‌وه. زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و هندی زانیوه.
ناوبراو، یه‌كه‌م وێنه‌گری خاوه‌ن ستۆدیۆ بووه، یه‌كه‌م وێنه‌كانی له نێوان ساڵانی "١٩١٢- ١٩٢٠" له بادینان دا گرتوه، گرنگترین ئه‌و وێنانه‌شی كه له كاتی خوی‌دا كرتونی و ئه‌مڕۆ له به‌رده‌ستدان ، ئه‌و وێنانه‌ن : شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی له "١٩١٢ گیراوه"، سوڵتان مه‌حمودخانی ئه‌فغانی "١٩٢٠ گیراوه"، ته‌كیه‌ی شێخ عه‌بدولعه‌زیزی كوڕی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی "١٩٢٣ گیراوه"، وێنه له بیبهفهندی و عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی "١٩٣٠ گیراوه"، خه‌جێ و به‌یبین "١٩٣٣ گیراوه"، یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ئاكرێ "١٩٣٣ گیراوه". و به‌شێك له‌و وێنه ناوبراوانه، له گۆڤاری ڕاماندا، چه‌ن ساڵێک پێش ئێستا، له گۆشه‌ی تایبه‌ت به فۆتۆ له كوردستاندا – بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌م شێوه‌یه له ساڵی "١٩١٢" به‌ولاوه محه‌مه‌د یوسف غه‌زنه‌وی، یه‌كه‌مین كورده كه كامێرای وێنه‌گرتنی خۆی و ستۆدیۆی وێنه‌گرتنی له‌كوردستاندا دامه‌زراندبێت.
له‌م کاته به‌دواوه هونه‌ری وێنه گرتن له ناو کوردا گه‌شه ده‌سێنێت و شار به شاری کورد وێنه‌گری تێدا سه‌ر هه‌ڵدات، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ناوه‌ندی هونه‌ری ڕاهێنان بۆ به‌شی وێنه‌گری، هونه‌ری وێنه‌گرتن له کوردستان به گشتی زۆر به که‌می گه‌شه‌ی پڕۆفشناڵ ده‌کات و له هه‌مان ئاستی وێنه‌گرتنی ناو ماڵی ده‌مێنێته‌وه. له ۳۰ ساڵی ڕابردوو و دوای گه‌شه سه‌ندنی سینه‌مای کوردی له ئیران گرنگییه‌کی تایبه‌ت به هونه‌ری وێنه‌گری پرۆفشناڵ و زانستیانه ده‌درێت و دواجار به زۆر بوونی مێدیای کوردی وێنه‌گری مێدیایش سه‌رهه‌ڵده‌دات به تایبه‌ت له له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له شاری سنه ئه‌م لقه له هونه‌ری وێنه گرتن باڵای زۆر باشی کردووه.
بۆ نموونه یه‌کێک له‌و وێنانه‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان که ده‌نگۆی زۆری له جیهاندا هه‌بوو، وێنه‌ی ژنێک بوو که دانیشتبوو، ده‌گریا و ته‌رمی ئازیزێک به سه‌ر کۆشییه‌وه بوو، ئه‌م وێنه‌یه ته‌نانه‌ت له ئاژانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش وه‌ک ڕۆیترز بڵاو بوویه‌وه و توانی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که یارمه‌تییه‌کی زۆر له وڵاتانی دیکه‌ش وه‌ک ئه‌مریکا بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که کۆ بکرێته‌وه.
ئه‌م ئه‌زموونه ده‌توانێت وه‌ک ئه‌زموونێکی باش که‌ڵکی لێ وه‌بگیردرێت و له ڕووداوه‌کانی داهاتووشدا وێنه‌گریی مێدیایی ببێته یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی کاریگه‌ری گواستنه‌وه کاره‌ساته‌کان له کوردستان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان و ئه‌نجومه‌نی وێنه‌گریی مێدیایی کوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته له شاری سنه پێشانگایه‌کیان بۆ ئه‌م چه‌ند هونه‌رمه‌ندی بواری وێنه‌گرییه کردووه‌ته‌وه تاکوو خه‌ڵک ئاگادار بن که فڵانه وێنه‌ی ناسرا هین کێ بووه و چۆن یامرهتی خه‌ڵکی داوه که ئاگاداری بومه‌له‌رزه‌که و زیانه‌کانی ببنه‌وه.
شایانی باسه که پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌کشه‌مه ۱۹ی سه‌رماوه‌ز پیشانگایه‌ک بۆ نیشاندانی نه‌هامه‌تی خه‌ڵک له بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان له شاری سنه، ده‌ستی به کار کرد.
Your Comment