زیاتر له‌ ۲ ملیۆن ئاواره‌ی عێراقی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانیان

سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۲ ملیۆن ئاواره‌ی عێراقی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانیان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌م پرسیاره‌ که‌ پلانی ده‌وڵه‌ت بۆ دوای داعش چی ده‌بێت، وتی: نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌مباره‌وه‌ ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی عێراق به‌ ئێمه‌ داوه‌ و ئه‌م پلانه‌ له‌ عێراقیشدا هه‌بوو. له‌م ڕاپۆرته‌دا بابه‌تێکی جدی بوونی نییه‌ و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ پێی ڕوانگه‌ی سیاسی خۆی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات.

حه‌دیسی درێژه‌ی دا: سه‌ره‌ڕای ئه‌و کێشانه‌ی که‌ هه‌ن پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان له‌ ساڵی ۲۰۱۶ ده‌ستی پێ کرد و له‌م ماوه‌یه‌ زیاتر له‌ ۲ ملیۆن و پانسه‌د هه‌زار ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئه‌مه‌ش نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ ئاواره‌ بوون. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌کان وه‌ک ئابووری و ئه‌منیه‌ت له‌ وڵات بووه‌ و پلانه‌که‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌.

حه‌دیسی وتی: هه‌وڵی هێزه‌ عێراقییه‌کان بۆ پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان له‌ بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی درێژه‌ی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌ بابه‌تی دابین کردنی کاره‌با و ئاو پێویستمان به‌ بودجه‌ی زۆر قورس هه‌یه‌. ده‌وڵه‌تی عێراق پێبه‌نده‌ به‌ خزمه‌تگوزاری شارۆمه‌نده‌کانی خۆی. سه‌رکه‌وتنی سه‌ره‌کی به‌ مانای گه‌یشتن به‌ ئه‌منیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ هه‌موو عێراقه‌. ئێمه‌ له‌مباره‌وه‌ هه‌وڵی زۆرمان داوه‌ و بڕیاریش وایه‌ که‌ کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی دانی عێراق له‌ مانگی فێڤرییه‌ له‌ کوه‌یت به‌ڕێوه‌ بچێت.

News Code 15183

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =